Kurdish Mathematical Society
@kurdish_mathematical_society
UShttps://www.kurdmathsoc.org Non-profit OrganizationsOverview
About Kurdish Mathematical Society
کۆمەڵەی بیرکاری کورد ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمەڵەکە بریتین لە پێشخستنی توێژینەوە و پەروەردە لە بواری زانستە بیرکارییەکان، لەگەڵ هاندانی بەکارهێنان و هاوبەشکردنی زانیاری بیرکاری لە سەرتاسەری کوردستانی گەورە بە بێ جیاوازی. سەرەڕای ئەوەش، ئامانجی کۆمەڵەکە پەرەپێدانی هاوکاری بەرهەمدارە لە نێوان بیرکاریناسان لە کوردستان، هەروەها پەرەپێدانی هاوبەشی کاریگەر لەگەڵ بیرکاریناسان و کۆمەڵگا بیرکارییەکان لەسەر ئاستی جیهانی. کۆمەڵەکە هەوڵ دەدات ئاسانکاری بۆ توێژینەوەی هاوبەش لە چوارچێوەی زانستە بیرکارییەکان بکات.
کۆمەڵەی بیرکاری کورد سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ئایینی نییە و تەنها بۆ خزمەت کردنی زانستی بیرکاری لە کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە و ڕێکخراوێکی زانستی سەربەخۆیە. کۆمەڵەکە هیچ بنکە و بارەگایێکی نییە و هەموو کار و چالاکیەکانی کۆمەڵەکە بە شێوازی سەر هێڵ لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێت بەڕێوەدەچێت.